پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 24 ى 3 ى 2018، نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینارى عێراقى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌زى.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له بازاڕى ئاڵوگۆڕكردنى دراوى شارى سلێمانییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له ئێستادا كاتژمێر 1:44 ى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخى 100 دۆلار دابه‌زى بۆ 121 هه‌زار و 650 دینارى عێراقى.
دابه‌زینى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینارى عێراقى له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پاش ئه‌وه‌دێت، به‌یانى ئه‌مڕۆ له كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا نرخى 100 دۆلار به 122 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.
نرخى ئێستاى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینارى عێراقى له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به نزمترین نرخ داده‌نرێت له ماوه‌ى ئه‌مساڵ و ساڵى رابردوودا.