وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە بەھای یەک ملیار ملیۆن و ٦٧ و ٨٠٠ ھەزار دۆلار فرۆشتنی چەکی نوێی بە سعوودیە پەسەند کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی ئاژانسی ھەماھەنگی ئاسایشی بەرگری سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، داواکاری کڕینی شەش ھەزار و ٧٠٠ دژە مووشەکی جۆری TOW ٢B بە بەھای ٦٧٠ ملیۆن دۆلارلە لایەن وەزارەتی دەرەوە پەسەند کرا.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاشکرا کراوە کە ٩٦ لە مووشەکەکان بە مەبەستی تاقیکردنەوە دەفرۆشرێت.
ھاوکات ئاژانسەکە لە راگەیەنراوێکی دیکەدا رایگەیاند کە داواکاری فرۆشتنی پارچەی یەدەگ بۆ ھێزەکانی وشکانی سعوودی بە بەھای ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پەسەند کراوە.
راشگەیەنراوە کە پارچەی یەدەگی دروستکراوی ئەمریکی بۆ تانکی ئەبرامس و ئۆتۆمبێلی سەربازیی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سووک و کاتیوشا بە سوپای سعوودیە دەفرۆشرێت.
لە راگەیەنراوی سێیەمی ئاژانسی ھەماھەنگی ئاسایشی بەرگری ئەمریکا ئاشکرا کراوە کە بە بەھای ١٠٦ ملیۆن دۆلار فرۆشتنی پارچەکی یەدەگی سەربازیی بۆ فەرماندەیی ئاسمانی سعوودیە پەسەند کراوە.
بۆ فرۆشتنی چەکەکان نابێت لە ماوەی ٣٠ رۆژدا ھیچ کۆنگرێسمانێک تانە تۆمار بکات.