سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت : عەبادی دەستی بە دەستی بە هەرێم دەكات و بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێ ناكات .
ئارێز عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر ڕایگەیاند: لەیاسای بودجەدا ناوی هەرێمی كوردستان نەهاتبوو و تەنها ناوی پارێزگاكان هاتبوو لەكاتێكدا كە لە دەستوری عیراقدا ناوی هەرێمی كوردستان هاتووە ودان بە حكومەتی هەرێمدا نراوە.
سەبارەت بە ناردنی مووچە ئارێز عەبدوڵا وتی : عەبادی دەستی بە دەستی بە هەرێم دەكات و بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێ ناكات و داواشی لە حكومەتی بەغدا كرد كە هاوكاری حكومەتی هەرێم بكات بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران.
سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی حكومەتی توركیاش رایگەیاند جیاكاری لە نێوان فڕۆكەخانەكانی هەرێم لەلایەن توركیاوە بە مەبەستەو هەوڵدەدات ئیدارەی هەرێمی كوردستان پارچە پارچەبكات.