عێراق هاوردەکردنی ماسی بەستووی قەدەغە کرد

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیێندراوێکدا  رایگەیاند: وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی ماسی بەستووی لە هەموو دەروازە سنوورییەکان قەدەخەکرد، به‌لام تاوەکو ئێستاش دیارنییە بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە یان نا.

حەمید ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: قەدەخەکردنی ماسی بەستووی، بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە بەرهەمی ناوخۆ و پاڵپشتی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ “کەرتی سامانی ماسی.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەموو دەروازە سنووری و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە.