بیناڵی یڵدرم: لەمڕۆوە کایەی ئاسمانی تورکیا بەرووی هەولێر دەکرێتەوە

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگه‌یاند “ئەم ئێوارەیە گەشتی ئاسمانی دەکرێتەوە و خشتەی گەشتەکان بۆ هەولێر لە لایەن هێڵی ئاسمانی تورکیا و کۆمپانیاکانی دیکە دیاری دەکرێت”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی توركیاش رایگه‌یاند “له‌میانی بڕیاری هه‌ڵگرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوی فڕۆكه‌وانی پێشوو كه‌ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ كردبوو هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی توركیا له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌، له‌میانی بڕیاری هه‌ڵگرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌، ته‌نها له‌ سلێمانی به‌رده‌وامی به‌و سزایه‌ ده‌درێ.