بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، 29ی ئەم مانگە گەشتە نێودەوڵەتییەكانی هێڵی ئاسمانی قەتەر دەستپێدەكاتەوە.
بەشی پەیوەندییەگشتیەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی سلێمانی بڵاویكردهوه، بە پێی ئەو خشتەیەی كە بۆیان نێردراوە، بڕیاره له ٢٠١٨-٣-٢٩ گەشتی ئاسمانیی هێڵی ئاسمانی قەتەر، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی-یەوە دەستپێبكاتەوە.
ئەوەخراوەتەڕوو، ئەوەی لە خشتەكەیاندا هاتووە لە ئێستادا ڕۆژانە بە یەك گەشت بەردەوامییان دەبێت.