حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ فرۆشتنى نه‌وت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى “گه‌ڵف كیستۆن”ی به‌ڕیتانی ده‌كات و داهاته‌كه‌ى به خه‌رجى هه‌مان كۆمپانیا ده‌به‌خشێته‌وه.
ماڵپه‌ری “london south east” له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیای گه‌ڵف كیستۆن بۆ به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، بڕی 21.5 ملیۆن دۆلاری له حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه، بۆ فرۆشتنی بڕی نه‌وته‌كانی له مانگی كانوونی یه‌كه‌مى داهاتوو له هه‌رێمی كوردستان.
كۆمپانیاكه ڕاى گه‌یاند، تێكڕای بڕی پاره‌كه 21.5 ملیۆن دۆلاره، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كۆمپانیاكه ده‌ستكه‌وتی 17 ملیۆن دۆلار وه‌ربگرێت.
له ڕۆژی پێنچشه‌م، كۆمپانیای گه‌ڵف كیستۆن به‌رزبوونه‌وه‌ی پشكه‌كانی له 0.6% بۆ 128.78 “پێنس” ڕاى گه‌یاند.
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا به‌ستراوه‌ته‌وه به زۆری یان كه‌میی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هاوسه‌نگی خستنه‌ڕوو و داواكاری و كاتێك له خستنه‌ڕووی نه‌وت هیچ كۆنترۆڵ و سنوورێك نه‌بێت، ئه‌وا بازاڕی نه‌وتیش جێگیر نابێت و نرخه‌كان روو له دابه‌زین ده‌كه‌ن.
نه‌وت له‌و به‌رهه‌مه گرنگانه‌یه كه ڕووداوه‌كانی دنیا راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر داده‌نێت و هه‌ر جۆره به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رهه‌مهێنان ئه‌وا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌بێت.