نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان رووی لە بەرزبوونەوە كرد و لە ئێستادا هەر بەرمیلێك بەنزیك70 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی 20 ی ئازاری 2018، نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 69 دۆلار و 44 سەنتە، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 66 دۆلار و 6 سەنت بوو.

هاوكات لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 65 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 62 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.