ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،سەردانی كارگەكانی تانجەرۆ ی كرد

بۆ زیاتر ئاگاداربون لە كێشەو گرفتەكانیان،ئەندامانی پیشەسازی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كارگەكانی تانجەرۆیان بەسەركردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 12/2/2013 ئەندامانی پیشەسازی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سەردانی كارگەكانی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانیانكردوو لەكێشەو گرفتەكانیان كۆڵینەوە تاوەكو هەوڵی چارەسەركردنیان بۆ بدرێت.
سەرەتا وەفدەكەی ژور سەردانی كۆمپانیای هیوا بەهجەت-یانكرد كە تایبەتە بە پیشەی دارتاشی لە سەرجەم بوارەكانی دروسكردنی كاوەنتەر و دەرگاو پەنجەرەی تەختە لەسەر شێوازی هۆڵندی كەماوەی چەند ساڵێكە ئەو كارگەیە بە سەرجەم پێداویستیەكانیەوە داندراوە ،بەڵام لەئێستادا كاركردنی ڕاوەستاوە، لەبەرامبەر نەبونی بازاڕ و شارەزانەبونی هاوڵاتیان بەو كارگەیە .
لای خۆیانەوە ئەندامانی پیشەسازی ژوری بازرگانی سلێمانی دەسخۆشیان لەخاوەنی ئەو كارگەیەكرد كەلە ووڵاتی هۆڵنداوە توانیویەتی ئەو سەرمایە و ئامێرە پێشكەوتوانە بهێنێتە هەرێمی كوردستان و داوایانلێكرد كە لەكاركردن نەوەستێت و خۆی لە بازاڕەكانی سلێمانی و كوردستاندا بناسێنێت و بە كاری جوان  خزمەت بە كوردستان بكات.
هاوكات لەلایەن وەفدەكەی ژوری بازرگانی سلێمانیەوە، كارگەیەكی دیكەی بەتوانا بەسەركرایەوە كەتایبەتە بە دروسكردنی بەرگی زۆرێك لەو خۆراكانەی لە كوردستان بەرهەدەهێنرێن ، بەتایبەتی كۆكاكۆلا و سەرجەم خواردنەوە گازیەكان و برنج.
كارگەی “حەزارات ئۆرۆ” كە خاوەنەكەی ئەحمەد نەقشبەندیە بەسوپاسەوە خۆشحاڵی خۆی ڕاگەیاند بۆ سەردانكردنی ئەو ئەندامانەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ  بەدواداچونی كێشەكانیان.
كۆمپانیای سیروان یەكێكیتربوو لەو كارگانەی لەناوچەی تانجەرۆ كاردەكات لە بواری پیڤیسی و دروسكردنی دەبڵجام بۆ ماڵان ، كە لەلایەن ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە بەسەركرایەوە، بۆ گوێگرتن لەو كێشەو گرفتانەی كە بۆتە لەمپەر لەبەردەم كارەكانیاندا .