كۆمپانیای BMW یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكانی دنیا ، بۆ ساڵی 2018 نوێترین به‌رهه‌می خۆی به دیزاینێكی نوێی و سه‌رنجراكێش خسته بازاره‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی “thecarconnection” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای BMW ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای BMW له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری3-Series ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م مۆدێله نوێیه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه بووەته جێگای سه‌رنجی كریاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی زۆر جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 340 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.0 لیترییه و هه‌شت پستۆنه و شه‌ش تۆربۆی هه‌یه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 34 هه‌زار و 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.