نادر ڕۆستی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم ڕایگه‌یاند: تاوه‌كو 20ی مانگ ڕێژه‌ی سه‌ردانیكه‌رانی هه‌رێم 76 هه‌زاری تێپه‌راندووه و هاتنی گه‌شتیارانیش به‌رده‌وامی هه‌یه.
به پێی زانیارییه‌كانیش به‌شی زۆری ڕێژه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه له ئێرانه‌وه هاتونه‌ته هه‌رێم. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاریش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئەمەش بە سەركەوتن ھەژمار دەكرێت لە رووی راكێشانی سەرنجی گەشتیاران”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌ریم ئه‌وه‌یشی وتووه: “مەبەستمانە له‌مساڵدا زیاتر له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار بهێنینه هه‌رێمی كوردستان.”
لای خۆشیه‌وه، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووە: “له رۆژی هه‌ینی رابردوو، تاوه‌كو ئێستا 140 هه‌زار له وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی هاتوونه‌ته نێو عێراق به مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ردانیكردنی شوێنه ئایینی و گه‌شتیارییه‌كان”.