نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو رووى له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو رووى له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 69 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22 ی ئازاری 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 69 دۆلار و 2 سه‌نته‌.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 65 دۆلار و 24 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

له‌ رێكه‌وتى 16 ى 3 ى 2018 ه‌وه‌ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان رووى له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌، له‌ كاتێكدا پێش ئه‌وكاته‌ له‌ خوار 65 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.