به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی شاری سلێمانی رایگه‌یاند، له رووی دابینكردنی زه‌وی و به‌خشینی باج و رسوومات و گومرگه‌وه، هاوكاری پڕۆژه پیشه‌سازیه‌كان ده‌كرێت.
فه‌رمان غه‌ریب، له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاندوە، “هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی پیشه‌سازی، به مه‌رج و رێنمایی دیاریكراو، مۆڵه‌ت لای ئێمه وه‌رگرێت، زه‌ویی بۆ دابین ده‌كرێت و بۆ ماوه‌ی 5 – 10 ساڵیش له هه‌موو باج و رسومات و گومرگێك ده‌به‌خشرێن، به‌تایبه‌ت تا كاره‌كانی دامه‌زراندیان ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه سه‌ر به‌رهه‌مهێنان.”
وتیشی، هاوكات دا‌واشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبوومی ئه‌و كارگانه پارێزراو بن و به نرخی گونجاو ساغ بكرێنه‌وه و كارگه‌كان له گه‌شه و كار نه‌كه‌ون و سست نه‌بن، یاسای پاراستنی به‌روبوومی ناوخۆیی په‌یڕه‌و بكرێت.