به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند به‌هۆى هاتنى نه‌ورۆزەوە، بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته كارى بازرگانى له زۆربه‌ى مه‌رزه‌كاندا ده‌وه‌ستێ، به‌ڵام هاتوچۆكردن ئاسایى ده‌بێت.
جه‌وهه‌ر ڕه‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند له ڕۆژانى نه‌ورۆزدا هاتوچۆ له نێوان مه‌رزه‌كاندا ئاسایى ده‌بێت، به‌ڵام كارى بازرگانى تا دوو هه‌فته واته تا ته‌واوبوونى نه‌ریتى سێزده‌به‌ده‌رى ئێرانییه‌كان ده‌وه‌ستێ.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه داخۆ به‌هۆى نه‌هاتنى كه‌لوپه‌ل و كاڵاوه، مەترسی بەرزبوونەوەی نرخى شمه‌ك و خۆراك لەئارادا نابێ؟ به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى ڕاپه‌ڕین وتى پێشتر ئاماده‌كارى كراوه و بۆ ڕوونه‌دانى ئه‌و حاڵه‌ته، له دوو مه‌رزى حاجى ئۆمه‌رانى سنوورى شارى هه‌ولێر و باشماخى سنوورى شارى سلێمانى، هاورده‌كردنى خۆراك ناوه‌ستێ.
باس