فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم گەشتی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەکەوە ئەنجام بدرێت دوای نزیکەی شەش مانگ لە داخستنی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا.
به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی که له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانی عێراقییه‌وه نێردراوه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، بڕیارە کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ یه‌که‌مین گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ لە سلێمانییەوە بۆ عەمان ئەنجام بدرێت.
ئەوەشی وتووە، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانی تر له ئاماده‌کاری و ڕێکخستنه‌وه‌ی خشته‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانن که له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دووباره ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه.
ناوەڕاستی ئەم مانگە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کرد بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم بە ڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا، ئەوەش دوای داخستنی بۆ ماوەی نزیکەی شەش مانگ لە کاردانەوەی بەرامبەر ڕیفراندۆمدا.