له‌ سلێمانی هەڵمەتی چاندنی 12 هەزار گۆل بۆ عەفرین دەستیپێكرد


ئەمڕۆ 19-3-2018 بەسەرپەرشتی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی هەماهەنگی گوڵخانەی گەڕانەوە بۆ سروشت و بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی و ئەندازیارانی پارێزگای سلێمانی گەورەترین هەڵمەتی چاندنی گوڵی دەستیپێكرد.

هەڵمەتەكە لە ژێر ناوی بۆ (عەفرین،بۆ ئاشتی) دەستیپێكرد و تیایدا 12 هەزار گوڵ لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانیدا دەچێنرێت.