حەدیسی: هەرێم بەداهاتی نەوت و پارەكەی بەغدا ده‌توانێت مووچەی تەواو بدات


حكومەتی عیراق رایگەیاند دەبێت حكومەتی هەرێم لەپارەی داهاتی نەوت لەگەڵ ئەو پارەیەی بەغدا بۆ مووچەی رەوانەی كردوە مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.

سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی لەبارەی خەرجكردنی زیاتر لە 317 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، رایگەیاند: حكومەتی عیراق ئەو پارەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەكردوەو ئەوەشی كە بۆ تەواوكردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەران دەمێنێتەوە لەسەر حكومەتی هەرێمە لەداهاتی هەناردەكردنی نەوت لەكێلێگە نەوتییەكانی سنوری هەرێمی كوردستان دابینی بكات.

حەدیسی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رونیشیكردۆتەوە: هەرێمی كوردستان رۆژانە نزیكەی 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، بۆیە لەسەر حكومەتی هەرێمە ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچەی تەواو وەك پارێزگاكانی دیكەی عیراق لەداهاتی نەوت تەواو بكات.