ناوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، توركیا لەسەر ئاستی جیهان دوای چین لە ریزبەندی دووەمدایە بۆ هەناردەكردنی فەرش و مافوور.
كۆی گشتی داهاتی توركیا لە هەناردەكردنی فەرش و مافوور لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2017 گەیشتبوو، 10 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار.
ئەو فەرش و مافوورانەی كە لە توركیا بە رێگەی ئامێرەوە دروستدەكرێن بە بەهای نۆ ملیار و 100 ملیۆن دۆلار لە میانی پێنج ساڵی رابردوودا هەناردەكراون.
سعوودیە لە سەرووی ئەو وڵاتانەوە دێت كە فەرش لە توركیاوە هاوردە دەكات، بەو پێیەی لە میانی پێنج ساڵی رابردوودا بە بەهای یەك ملیار و 700 ملیۆن دۆلار فەرشی لە توركیاوە هاوردە كردووە و دوای ئەوەش ئەمریكا بە دووەم دێت كە لە میانی پێنج ساڵی رابردوودا، بە بەهای یەك ملیارو 600 ملیۆن دۆلار فەرشی لە توركیاوە هاوردەكردووە، هاوكات عێراق بە پلەی سێیەم دێت كە بە بەهای 861 ملیۆن دۆلار فەرشی لە توركیاوە هاوردە كردووە و دوای ئەوانیش ئەڵمانیا دێت كە بە بەهای 584 ملیۆن دۆلار فەرشی لە توركیاوە هاوردەكردووە.