“به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار لە میسر،كاریگەری خراپی كردۆتە سەر كەرتی فرۆكەوانی”

له‌راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زیری فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی میسر (وائیل مه‌عداوی) ئه‌وه‌ ئاشكراكراوه‌ كه‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر جونه‌ی میسری كاریگه‌ری  خراپی كردۆته‌ سه‌ر كه‌رتی فڕۆكه‌وان له‌ میسردا . 
مه‌عداوی دواكاره‌ له‌ حكومه‌تی میسر وه‌به‌رهێنان بكرێت له‌كه‌ره‌تی فڕۆكه‌وانیداو بانگێشتی كۆمپانیا بیانیه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی فڕۆكه‌وانی رزگاری بێت له‌و قه‌یرانه‌ی كه‌ به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مریكیه‌وه‌ كاریگه‌ری كردۆته‌سه‌ر كه‌رتی فڕۆكه‌وانی میسر.
وه‌زیری فڕۆكه‌وانی میسر نه‌خشه‌ رێگاكانی بۆ چاكسازی له‌ كه‌رتی فڕۆكه‌وانیدا خستۆته‌ روو تێدا داواده‌كات كه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانیان سود له‌ بانكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی (برج عه‌رب و  شه‌رم شێخ ) كه‌ دوو فڕۆكه‌خانه‌ی گرنگن و ساڵانه‌ به‌ ملیۆنان هاوڵاتی گه‌شته‌كانیان له‌و فڕۆكه‌خانه‌وه‌ رێك ده‌خه‌ن.