پارێزگاری سلێمانی بەهۆی داگیركردنی عەفرینەوە سێ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری لەسنوری پارێزگاكە راگەیاندو دەشڵێت”ئاهەنگی نەورۆز رادەگرین و دەیكەینە نەورۆزی ماتەم بۆ پشتیوانی خەڵكی عەفرین.”
پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئەمشەو(یەكشەممە) لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە ”له‌م ماته‌م و كۆسته نێوده‌وڵه‌تییه‌دا؛ بڕیارماندا له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه 18ی ئازاری 2018، تا ئێواره‌ی ڕۆژی 21ی ئازاری 2018، ماته‌می سه‌رتاسه‌ری له سنوری پارێزگاكه‌ماندا ڕابگه‌یه‌نین. یادی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌گۆڕین بۆ (نه‌ورۆزی پشتیوانیی)و ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ڕاده‌گرین و ده‌یكه‌ینه نه‌ورۆزی ماته‌م بۆ پشتیوانیی خه‌ڵكی عه‌فرین. پردی یه‌كتربڕی خه‌بات له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، له ئه‌مڕۆوه ناوده‌نێین (عه‌فرین).”
“كاره‌ساتی داگیركردن و شه‌ڕو كوشتار‌و كه‌وتنی ئاشتیی شاری (عه‌فرین)، هه‌مومانی هه‌ژاند، گشت كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی خسته‌وه به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ، تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه ده‌بو ئه‌زمونبكرایه‌و خه‌ڵك و خاكێك كه مه‌ردانه ڕوبه‌ڕوی تیرۆریستانی داعش بونه‌وه‌و، خواستی چه‌سپاندنی ئاشتیی و ئاسایش و ئارامیی و ئازادیی و دادپه‌روه‌ریی و ئاوه‌دانیان بۆ هه‌مو ناوچه‌كه‌و جیهان هه‌بو، شه‌ڕو ماڵوێرانیی و به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژوه‌ندییه ئابوریی و سه‌ربازییه‌كان؛ به‌رده‌رگای ماڵیان پێنه‌گرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌بری ستایشكردن، بونه قوربانی هێرشه سه‌ربازییه‌كان و كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره له‌م ناوچه گڕگرتوه‌دا كه‌وته‌وه.”
ئەوەشی خستۆتەڕو”ئێمه له پارێزگای سلێمانی؛ به‌ئیراده‌یه‌كی به‌هێزو دڵێكی پڕ له خه‌مه‌وه، ده‌خوازین ئاشتیی جێی شه‌ڕو، ئاوه‌دانیی جێی وێرانكاریی و، ئازادیی شوێنی داگیركاریی بگرنه‌وه‌و، هه‌رچی زوه هێزه سه‌ربازییه‌كان بكشێنه‌وه‌و خه‌ڵكی ئاواره‌و لانه‌شێواوی عه‌فرین بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان و ئاشتیی و ئاسایش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه.”
پارێزگاری سلێمانی داواشی لە خه‌ڵكی كوردستان و هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش كردوە؛ به شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌و ئاشتییانه‌و به گیانێكی مرۆڤدۆستانه‌ی لێبوردانه، گوزارشت له ماته‌م و پشتیوانیی و هه‌ڵوێسته‌كانیان بكه‌ن و ئه‌م دۆخه بكه‌نه زه‌مینه‌ی ئاشتبونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌و به‌هێزكردنێكی لۆژیكیانه‌ی ئیراده‌ی نیشتمانی.
داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوە ئاواره‌كان بپارێزێت و به‌هانای برینداران و لێقه‌وماوانی عه‌فرینه‌وه بچێت.