سه‌عد حەدیسى: له‌ دوو رۆژى داهاتوودا مووچه‌ى پەروەردە و ته‌ندروستیی کوردستان دابه‌شده‌كرێت


حکومەتی عێراق کاتی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دیاریکرد.

سه‌عد حەدیسى، وته‌بێژى فه‌رمى نووسینگه‌ى حەیدەر عەبادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بە ئەلعێراقییە، تەلەڤزیۆنی فەرمیی عێراقی راگەیاند: “له‌ دوو رۆژى داهاتوودا (دووشەممە و سێشەممە) مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى پەروەردە و ته‌ندروستیی هەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی دووشەممە 19ی ئادار مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکات. واتە پێش نەورۆز مامۆستایان دوو مووچە وەردەگرن.