وتەبێژی حكومه‌تى هه‌رێم، پشووەکانی نه‌ورۆزی راگه‌یاند

وتەبێژی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پشووەکانی نه‌ورۆزی راگه‌یاند و لە رۆژی سێشەمەوە تا یەکشەممەی ئایندە پشوو دەبێت.

سەفین دزەیی، به‌ میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى وتووه‌، پشووی جەژنی نەورۆز لە رۆژی سێ شەمە 20-3-2018 دەست پێدەكات و رۆژانی 21 و 22 و 23ش  دەبنە پشووی فەرمی.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، رۆژی 25-3 دەوامی ئاسایی دەست پێدەكاتەوە.