کاراتچی هەرزانترین شاری جیهانە و تۆکیۆ گرانترینە

لە راپۆرتێکدا گروپی (ئیکۆنۆمێست ئینتلیجیس)ی تایبەت بە بواری ئابوری، ناوی ئەو (10) پایتەختەی جیهانی بڵاوکردوتەوە کە لەروی ژیان و گوزەرانەوە تێچویەکی کەمیان دەوێت.
بەپێی راپۆرتەکە شاری کاراتچی پاکستان لە پلەی یەکەمدایە و بە دوایدا مۆمبای  و نیودەلهی و کاتماندۆی هیندستان لە پلەکانی دوەم و سێیەم و چوارەمدان.
هەروەها جەزائیری پایتەختی خەزائیریش لە پلەی پێنجەمدا دێت و شاری جدەی سعودییەش یەکێکی دیکەیە لەو شارانە.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکیش هەریەکە لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئوسترالیا (11) شاری تێدایە لەکۆی گرانترین (20) شاری جیهان، ئەمە ویرای ئەوەی هەشت شاریان لە کیشوەری ئەوروپایە و شارێکیشیان لە ئەمەریکای باشورە.
پێوەری هەرزانترین و گرانترینی شارەکان لەروی بژێویەوە لەسەر بنەمای نرخی خۆراک و جلوبەرگ و کرێی گواستنەوە و خزمەتگوازرییەکان دەستنیشانکراوە و بەپێی روپێوی ساڵی (2013)ەش تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن، دەبێتە گرانترین شاری جیهان.