به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا فۆڕمى خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت و حكوومه‌تى عێراقیش بڕیارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى به‌شه‌خۆراكى فه‌وتاوى دوو ساڵى ده‌ركردووه.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى ڕاگه‌یاند: “دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى نه‌بوونى زمانى كوردى تێیدا ، له‌چه‌ند مانگى ڕابردوو فۆڕمى خۆراكى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان‌مان ڕه‌تكرده‌وه،حكوومه‌تى عێراق بڕیارى زیادكردنى زمانى كوردى له فۆڕمه‌كه دا”.
وتیشى: “ئێستا فۆڕمى هاووڵاتیانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ته‌واو بووه كه بۆ دوو ساڵى 2017 و 2018 یه‌و بڕیاره له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش بكرێت و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌شى، هاووڵاتیان ده‌بێت كۆپى ڕه‌نگاو ڕه‌نگى پێناسى بارى شارستانى سه‌رۆك خێزان و فۆڕمى پێشووى خۆراك و بڕێ هه‌زار دینمار ببات بۆ لاى بریكارى خۆراك”.
ئاشكراشى كرد كه هاوكات له به‌غداوه پێیان ڕاگه‌یاندوون كه فۆڕمى خۆراكى هاووڵاتیانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆكیش له‌ژێر وردبینیكردندایه و له‌و ڕۆژانه‌دا ئه‌وانیش ته‌واو ده‌بن.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م ئاشكراشى كرد كه حكوومه‌تى عێراق بڕیارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خۆراكى فه‌وتاوى ساڵى 2016 و 2017 ى داوه،به‌ڵام كات و بڕى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌یان تا ئێستا پێڕانه‌گه‌یاندوین.