کردنەوەی فڕۆکەخانەکان جوڵەی بازرگانی زیاد دەکات


لەدوای ڕاگەیاندنی کردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی ھەرێم, سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت “جوڵەی بازرگانی خێراتر دەبێت”.

سیروان محەمەد, سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: “دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانیەکان بۆفڕۆکەخانەکانی کوردستان کاریگەری زۆریان دەبێت لەسەر ڕەوشی بازرگانی، گەشتەکان وادەکات بازرگانانی وڵاتان ڕاستەوخۆ بێنە کوردستان لەبەرئەوەی لەکاتی وەستانی گەشتەکاندا زۆرێک لە شاندی بازرگانی ووڵات و بازرگانان نەدەھاتنە فڕۆکەخانەی بەغدادو پاشان بۆ کوردستان چونکە لەڕەشی ئەمنی عێراق دەترسان”.

ڕاشیگەیاند: کردنەوەی کارگۆکان بۆ ھێنانی کاڵاکان لە ئەوروپاوە خێراتر دەبێت و نرخیش گۆڕانکاری بەسەردادێت و زوتر پێداویستیەکانی ھاوڵاتیان دێتە بازاڕەوە لەڕوی کات و زوگەشتن بەبازاڕ کارەکان خێراتر دەبن”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی جەختدەکاتەوە بۆکاتی پێشانگاکان کە لەکوردستان دەکرێتەوە وادەکات کۆمپانیاکان بێن و بەشداربن چونکە فڕۆکەخانەکان کراونتەوەو کێشەیان نیە.

لەماوەی ڕابردودا بەھۆی داخستنی فڕۆکەخانەکانی کوردستان ھاتنی شاندی بازرگانی لەوڵاتانەوە ڕاوەستابوو بەکردنەوەی فڕۆکەخانەکان گەشتەکانیش زیاد دەبێت.