هەرێمی كوردستان رسوماتێك لەسەر گەشتیارانی ئێرانی لادەبات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا رسوماتی 25 هەزار دیناری لە دەروازە سنورییەكانی لەگەڵ ئێران هەڵبگرێت كە پێشتر ئەو بڕە پارەیە لە هەر گەشتیارێكی ئێرانی دەسەندرا كاتێك دەهاتە ناو هەرێمی كوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست سایتی ژوور  كەوتوە رایگەیاند “بەبۆنەی نزیکبونەوەی جەژنی نەورۆز بە بڕیارێکی تایبەتی وەزیری ناخۆی هەرێمی کوردستان ڕسوماتی 25 هەزار دیناری لەسەر ئەو گەشتیارە ئێرانیانە لادەبرێت كە لە مەرزەكانەوە دێنە ناو خاكی هەرێم”.

بەپێی رایگەیاندراوە هەڵگرتنی ئەو رسوماتە تا 1/4/2018 دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر هەر هاوڵاتییەکی ئێرانی دەهاتە هەرێمی کوردستان ئەو بڕە ڕسوماتەی لێوەردەگیرا.