ئەلەمنیۆم چۆن دروست ده‌كرێت؟

ئەلەمنیۆم توخمێكی كانزاییە، بە سێیەم توخمی كانزایی توێكڵی زەوی لە دنیا دادەنرێت، لە 8%ی خۆڵ و بەرد پێكدێت كە( 47%ی ئۆكسجین و سیلیكۆن پێك دێنێت)، ئەلەمنیۆم تەنیا لە تێكەڵە كیمیایەكان و توخمەكانی وەك گۆگرد و ئۆكسجین و سیلیكۆن دەست دەكەوێت، بۆ بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم لە ڕووی ئابوورییەوە تەنیا لە ئۆكسیدی خاوی ئەلەمنیۆمەوە دەبێت.    

چەند سیفەتێكی ئەلەمنیۆم كە وا دەكات بەسوود بێت؟

كێشی سووك و بەهێزە و موگناتیسی و ژەهراوی نییە، لە گەرمی و كارەباوە ڕووناكی لێ دروست دەكرێت، كاركردنی ئاسانە و پارێزگاری لە بەهێزییەكەی دەكات لە ژێر ساردییەكی زۆرەوە، هەروەها دەتوانرێت دووبارە بەكاربهێنرێتەوە و بەرهەمی تری لێ دروست بكرێت.

پێكهاتەكانی ئەلەمنیۆم بەشێوەیەكن كە دەتوانرێت بۆ چەندان ساڵ بمێنێتەوە، دەوروبەری ساڵی پێنج هەزار ساڵ پێش زاین، گڵكارە فارسەكان یەكەم دەفریان لە قوڕ دروست كرد كە لە ئۆكسیدی ئەلەمنیۆم پێكهاتبوو، هەروەها میسڕییە كۆنەكان و بابلیەكان پێكهاتەی ئەلەمنیۆمیان بۆ كەلوپەلی جوانكاری و دەرمان و چنینی كوتاڵ بەكار دەهێنا، لە سەرەتاكانی سەتەی نۆزدە ئەلەمنیۆم وەك توخمێكی كانزایی پاك هەژمار كرا.

كارێكی قورس بوو ئەلەمنیۆم لە پێكهاتە سروشتییەكانەوە بەرهەم بهێنرێت، بۆیە بۆ چەندان ساڵ وەك توخمێكی دەگمەن مایەوە تا ئێستەیش دەگمەنە و نرخی وەك زیو وایە.

لە ساڵی 1886، دوو زانای تەمەن 22 ساڵی فڕەنسی و ئەمەریكی، گەشەیان بە بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم دا و توانەوەی ئەلەمنیۆمیان تاقی كردەوە و ئەمەیش بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئابووری، ئەم كردارەیش بە هۆڵ هیرۆلۆت ناونراوە، تا ئێستەیش بەمشێوەیە كرداری بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم دەكرێت، هەروەها كرداری پوختكردنی كانزای خاو كە كیمیازانی نەمسایی ساڵی 1888 بەرهەمی هێنا، دەورێكی زۆری هەیە لە فرەوانكردنی بواری بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم.

لە ساڵی 1884، 60 كگم لە ئەلەمنیۆم بەرهەم هات لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و بەهەمان نرخی زیو فرۆشرا. لە ساڵی 1995، لە ئەمەریكا كارگەكان 7.8 ملیۆن تۆن لە ئەلەمنیۆمیان بەرهەم هێنا، لەو كاتەدا نرخی زیو 75 ئەوەندەی نرخی ئەلەمنیۆم بوو.

ئەلەمنیۆم لە هەموو جۆرەكانی قوڕ بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام نەوتی خاو بەسوودترین پێكهاتەیە بۆ بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆمی پاك كە پێی دەگوترێت بۆكسێت، كە لە 45-60% ئۆكسیدی ئەلەمنیۆم پێكدێت لەگەڵ چەند تێكەڵەیەكی لم و ئاسن و چەند كانزایەكی تر، ئوسترالیا یەك لەسەر سێی بەرهەمهێنانی بۆكسێت لە دنیا پێكدێنێت، دوو كگم لە بۆكسێت 0.5 كانزایی ئەلەمنیۆم پێك دینێت.

باشترین وڵاتە بەرهەمهێنەرەكانی دنیا؟

1- UC Rusal) Russia)

كۆمپانیای Rusal لە ساڵی 2000 دامەزراوە، دواتر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای SUAL، كۆمپانیایەكە توانی ببێتە بەرهەمهێنەرێكی گەورەی ئەلەمنیۆم لە ساڵی 2007، كۆمپانیاكە ئێستە خاوەنی 15 كارگەی گەورەی توانەوە و12 پاڵاوگەی ئەلۆمینایە و هەشت بۆكسێتە، كۆمپانیای رووسال بەرهەمهێنانی بۆ 1% بەرز بۆە لە ساڵی 2011 كە دەكاتە 4.173.000 تۆن، كە نزیك دەبێتەوە بۆ %9 ی بەرهەمهێنانی دنیا.
2-(Alcoa Inc. (USA

كۆمپانیای ئەلەمنیۆمی ئەمەریكی Alcoa لە پیتسبیرگی ویلایەتی پێنسلڤانیا دامەزراوە لە ساڵی 1888، تا ئیستە لە 31 وڵات لە تەواوی دنیا كاری بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم دەكات، كۆمپانیاكە 25 كارگەی توانەوەی هەیە كە دەكاتە %7ی بەرهەمهێنانی دنیا.

3-Aluminum Corp. of China) China)

گەورەترین كۆمپانیای سنوورداری بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆمی چینە، لە ساڵی 2011 بەرهەمەكانی بە رێژەی 12% بەرز بووەوە كە دەكاتە 3.5 ملیۆن تۆن.

4- (China Power Investment Corp. (China

گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆمە لە لیستی ئەمساڵدا، كە لە 95% دەكاتە 1.38 ملیۆن تۆن بەرهەمهێنانیەتی و لە ساڵی 2002 دامەزراوە.

5-(Rio Tinto Alcan Inc. (Canada

ئەم كۆمپانیایە خاوەنی كارگەی توانەوە و پاڵاوگەی ئەلەمنیۆمی لە وڵاتەكانی بەرازیل و ئوسترالیا و گینیا و كەنەدا هەیە، لە ساڵی 2011 كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم بۆ %9  دابەزی لە كۆمپانیاكە.

6-  Norsk Hydro ASA) Norway)

كۆمپانیایەكی گەورەی نەرویژی بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم و بۆكسێتە، لە ساڵی رابردوو بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆمی بە ڕێژەی 16% بەرز بووەوە كە دەكاتە 1.985.000 ملیۆن تۆن.

7- China Hongqiao Group Ltd.) China) 
 
یەكێكە لە 10 یەكەمەكانی بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم لە چین لە ساڵی 2012 لە دنیادا، ڕێژەی بەرهەمهێنانی 18% دەكاتە 1821000 ملیۆن تۆن.

8-Shandong Weiqiao Aluminum & Power Co. (China

بەرهەمهێنانی ئەم كۆمپانیایە 44% بوو لە ساڵی 2011 كە دەكاتە  1715000 ملیۆن تۆن، بەڵام ئێستە دەگاتە 1.8 ملیۆن تۆن.

9- Shandong Xinfa Aluminum & Electricity Group Ltd. (China

یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم لە چین، لە ساڵی 1972 دامەزراوە، 50 لقی هەیە لە دنیادا و 1500 كارمەندی هەیە، لە ساڵی 2011 و 2012 بە ڕیژەی 60% بوو و لە ڕیزبەندی نۆیەم دێت.

10-(Dubal Aluminum Co. (UAE

یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم لە ساڵی 1979 دامەزراوە، لە ساڵی 2014 ڕیژەی بەرهەمهێنانەكەی گەیشتە 1.3 ملیۆن تۆن. 


 وشە