هێڵی ئاسمانی شاهانەی ئوردنی رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییەكانی لەنێوان عەممان و فڕۆكەخانەكانی هەرێم دەست پێ دەكاتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی هێڵی ئاسمانی شاهانەی ئوردنی، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییەكانی لەنێوان عەممان و هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەست پێ دەكاتەوە.
لە بەیاننامەكەی شاهانەی ئوردنیدا ئاماژە بەوە كراوە كە خشتەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی لەنێوان عەممان و هەر یەك لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی لە ٢٠١٨/٤/١ دەست پێ دەكاتەوە و راشیگەیاندووە كە بۆ داشكاندن لە نرخەكانی بۆ گەشتیاران لە چوون و هاتن دەخاتە روو.
شاهانەی ئوردنی روونی كردووەتەوە كە گەشتیاران لە ئێستاوە تا كۆتایی ئەم مانگە دەتوانن بلیتی گەشتەكانیان بكڕن و لەماوەی نێوان ١ ی نیسان بۆ ٨ی حوزەیران گەشتەكانیان ئەنجام بدەن.
هێڵی شاهانەی ئوردنی ئاشكرای كردووە كە هەفتانە ١٠ گەشت بۆ هەولێر و چوار گەشت بۆ شاری سلێمانی ئەنجام دەدات.