تاوانی ھەڵەبجە ھەرگیز لەبیرناکرێت

ئەو تاوانەی بەرامبەر ھەڵەبجە کرا ھەرگیز لەبیرناکرێت و بەردەوام لەناخی ھەمواندا دەمێنێتەوە و لەبیرناکرێت.

خەڵکی ستەم لێکراوی ھەڵەبجەی شەھیدان ئەمڕۆ ( ٣٠ ) سیی ساڵی تەواو بەسەر ژەھرباران کردنی شاری ھەڵەبجەی شەھیدپەروەردا تێدەپەڕێت ، ھەڵەبجەی ھێمای شەھیدانی کوردستان، ئەو رووداوە تەنیا کۆست و رووداوە دڵتەزێنەکانی ئەو شارە نەبووە، بەڵکو بە درێژایی مێژووی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی پاشایەتیی و کۆماریی، بەردەوام لە باجی خەبات و زیندوێتیدا قوربانیی پێشکەش کردووەو بە داگیرکەرانی کوردستانی سەلماندووە، کە گەلی کوردستان وەکو ھەموو گەلانی جیھان خاوەنی مافی خۆیەتی کە بە ئازادیی تەواو بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.
سڵاو بۆ بنەماڵەشەھیدەکانی ھەڵەبجە سەربەرزەکان کە توانییان بە خۆڕاگرییان وێنەیەکی گەورەی خۆڕاگریی و قوربانیدان بە جیھان نیشان بدەن.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
         ٢٠١٨/٣/١٦