لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەینی حکومی ئاماژەی بەوە کردووە بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی کار بڕی سێ ملیۆن دینار بەسەر کرێکاراندا دابهش دهكات و ئەو پێشینەیهش بە کرێکارانی خانەنشین و ئەو کرێکارانە دەدات.
نوسینگهی بانكی ڕافیدهین ڕوونیشیکردووەتەوە، ژمارەی ئەو کرێکارانەی پێشینەکە دەیانگرێتەوە دەگاتە نزیکەی ٢٧٠ هەزار کرێکار و کرێکاری خانەنشینکراو.
ئاشکراشیکردووە، ئەو سێ ملیۆنە لەڕێی کارتی زیرەکەوە دابەشدەکرێت و پێویست بە کەفیل ناکات.
بانکی ڕافیدەینی حکومی، بە شێوەیەکی بەردەوام پێشینە و قەرز بۆ فەرمانبەرانی حکومی و خانەنشینی دابیندەکات، لەگەڵ پێشینە بۆ هاوسەرگیری و خانوبەرە و قەرز و پێشینەی تر.