حكومەتی عیراق بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕی 400 ملیار دیناری تر رەوانەی هەرێم دەكات.
ئیحسان یاسری, ئەندامی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند: كە لەئێستادا برێك لەپارە لە لقەكانی بانكی ناوەندیدا لە هەولێر هەیەو بریاریشە لە داهاتوودا بۆ پێدانی مووچە برێك پارەی تر رەوانەی بانكەكان لە هەرێمی كوردستان بكرێت.
هاوكات نەجیبە نەجیب, ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد: كە لەمیانەی بەدواداچونەكانیاندا لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەریم پێیان راگەیاندوون كە بەم نزیكانە بڕی (400) ملیار دیناری تر رەوانەی لقی هەرێمی بانكی ناوەندی دەكرێت دەكرێت بۆ ئەوەی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران خەرج بكرێت.
وتیشی: لێپرسراوان لەبانكی ناوەندی پێیان راگەیاندووە كە هەفتەی داهاتوو حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران بریاری خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخاتەبواری جێبەجێكردنەوەو بۆ ئەوەش داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەكرێت بۆ ئەوەی مووچەكانیان بۆ خەرج بكرێت.