لە چین دڵی دەستکرد بەرهەمهێنرا

رۆژنامەی گلۆپاڵ تایمزی چینی بڵاوی کردەوە، کۆمپانیای گەردوون، زانست و تەکنۆلۆجیای چین بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئاکادیمیای تەکنۆلۆجیای ھەڵدانی رۆکێتی چین و نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی Tiencin Teda گەشەیان بە دڵێکی دەستکرد (دڵی ئاسمانی)داوە کە بە سایەی تەکنۆلۆجیای رۆکێت، زیانی دەمارەکانی دڵ کەمتر دەبێتەوە و سوڕی خوێنیش باشتر دەبێت.

ھاوکات دەرفەت بۆ کاراکارکردنی دڵ دەڕەخسێنێت و وزەی زیاتریش بە دڵ دەدات. بەم پێیەش تەمەنی دڵ درێژتر دەکات.

دڵی دەستکرد بە “دڵی ئاسمانیش”یش دەناسرێت. سەرەتا ژمارەیەک تێستی بۆ کرا لە ئێستاش لەسەر ئاژەڵ تاقی دەکرێتەوە.

پێشبینی دەکرێت نرخی دڵی دەستکرد (دڵی ئاسمانی)ی چینی بە گوێرەی دڵی دەستکردی هاوردەکراو ھەرزارتر بێت کە تێچووی دڵی دەستکردی هاوردەکراو دەگاتە ١٥٢ ھەزار دۆلار.

دڵی دەستکرد بۆ ئەو کەسانە دەگوازرێتەوە کە چاوەڕێی نەشتەرگەری گواستنەوەی دڵ دەکەن یاخود گواستنەوەی دڵیان بۆ ناکرێت.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٣ لە نەخۆشخانەی George Pompidou لە فەڕەنسا دڵی دەستکرد بۆ نەخۆشێکی تەمەن ٧٠ ساڵان گواسترابووەوە.