سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕەسمی فەرمانی دەستپێکردنەوەی گەشتە نێوەدەوڵەتیەکانی لەھەردوو فڕۆکەخانەکانی ھەولێرو سلێمانی دەرکرد، ڕاشیدەگەیەنێت، “سەرجەم ڕێکارە دەستوریی یاساییەکان بۆ ئەو مەبەستە کۆتاییھاتوە”.
ئەمڕۆ 15ی 3ی 2018 حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەڕێگەی پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاشکرایکردوە، فەرمانی دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەکانی لەھەردوو فڕۆکەخانەکانی ھەولێرو سلێمانی دەرکردوە.
عەبادی نوسیویەتی: “بڕیارەکە دوای ئەوەدێت کە سەرجەم ڕێکارە یاسایی و دەستورییەکان لەنێوان ھەردوو فڕۆکەخانەکەی ھەرێم کۆتاییھاتوەو دەسەڵاتی حکومەتی عیراق لەھەردوو فڕۆکەخانەکەدا جێگیرکراوە.