عه‌بادی: عیراق به‌ره‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و سه‌قامگیری و زیادكردنی هه‌لی كار هه‌نگاو ده‌نێت

سه‌رۆكی وه‌یزرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تیرۆرمان له‌ناوبردو عیراق به‌ره‌و بونیادناوه‌ هه‌نگاو ده‌نێت.

 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، كۆتاییمان به‌تیرۆر له‌ عیراق هێناو به‌ره‌و بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی نوێ هه‌نگاو ده‌نێین.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، عیراق به‌ره‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و سه‌قامگیری و زیادكردنی هه‌لی كار هه‌نگاو ده‌نێت.