ترەمپ دەیەوێت ئاستی بازرگانی لەگەڵ چین بۆ ١٠٠ ملیار دۆلار دابەزێنێت

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت کورتھێنانی قەبارەی بازرگانی وڵاتەکەی لەگەڵ چین بۆ ئاستی ١٠٠ ملیار دۆلار کەم بکاتەوە.

کۆشکی سپی روونکردنەوەی لەبارەی تویتێکی ترەمپ کرد کە ھەفتەی رابردوو لەبارەی قەبارەی بازرگانی ئەمریکا و چین بڵاوی کردبووەوە.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ ھەوڵ دەدات کورتھێنانی قەبارەی بازرگانی ئەمریکا بۆ ئاستی کەمتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار کەم بکەنەوە.

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە تویتەکەیدا نوسیبووی “چین بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کورتھێنانی قەبارەی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ ١ ملیار دۆلار، پلانی گەشەی ساڵێکی ویستیووە. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ چین زۆر باشە و بە پەڕۆشەوە چاوەڕێم ئەوانیش بە ھەمان بیرۆکەوە بێن. پێویستە لە ماوەیەکی کورتدا دەست بە جولە بکەین”.

بەپێی ئەو زانیارییه‌كان کورتھێنانی قەبارەی بازرگانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٧دا تێکڕا ٥٦٦ ملیار دۆلار بووە.