ئه‌وین حه‌مه ئه‌مین له‌دایكبووی ساڵی 1978ـه‌و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی راگه‌یاندنه له ساڵی 2005 و هه‌روه‌ها خاوه‌نی بڕوانامه‌ی بانكی نێوده‌ڵه‌تی و بڕوانامه‌ی سه‌فیری ئاشتی بۆ نیشتمانی عه‌ره‌بی و دكتۆرای فه‌خری زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر روودای مانگره‌كانی ساڵی 1991ی دۆسیه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده.
ئه‌وین حه‌مه ئه‌مین یه‌كه‌مین ژنه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی چاپخانه بێت، له‌مباره‌یه‌وه دواو وتی: كاتێك زانیم رۆژنامه كاغه‌زییه‌كان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن، ویستم له‌ڕێگه‌یه‌كی تره‌وه كار‌و خزمه‌ت بكه‌م، به بیرۆكه‌ی هاوڕێیه‌كم چایخانه‌ی هامونمان كرده‌وه كه كاره‌كانی بریتین له (كارت، پسوڵه، فلێكس، له‌زگه، مێش، دیزاین و چه‌ند كارێكی تریش).
وتیشی: منیش وه‌ك ژنێك كه خولیا‌و حه‌زم كاركردن بووه له‌م چاپخانه‌یه‌دا كارمكرد، سه‌ره‌تای كاره‌كان زۆر قورسبوو له‌به‌رئه‌وه نا كه من ژنێكم و له‌ناو بازاڕدا كارده‌كه‌م به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه بوو كه چاوی كه‌سانی ده‌وروبه‌ر به‌تایبه‌ت ئه‌و بازاڕه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌م زیاتر له‌سه‌ر من بوو، هه‌ندێكجار ده‌بوو تا دره‌نگانێكی شه‌و كاربكه‌م و بمێنمه‌وه شوێنی كاره‌كه‌شم بازاڕی سۆز بوو كه ناوه‌ندێكی پڕخه‌ڵك و كاره.
ئه‌و خاتوونه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بۆ ئاساییبونه‌وه‌ی بارودۆخی كاركردنی هه‌وڵیداوه سه‌رجه‌م دوكانداره‌كانی گوزه‌ره‌كه بانگێشتی خوانێك بكات و پێیانبڵێت چیتر ژنێك لێره كارده‌كات و ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا له گوزه‌ره‌كه‌دا كه كارمكرد ساڵی 2014 بوو، هه‌ستمده‌كرد به‌چاوێكی جیاوازه‌وه لێم ده‌ڕوانن به‌تایبه‌ت من كه ده‌بوو له‌وێ بمێنمه‌وه، ئه‌مه وه‌ك یادێكی خۆش بۆ ئێوه‌شی ده‌گێڕمه‌وه رۆژانه ده‌هاتنه به‌رده‌م چاپخانه‌كه‌م و جگه‌ره‌یان ده‌كێشا یان مه‌مه‌ڵه‌یان ده‌كرد تا بزانن ئه‌م ژنه لێره چی ده‌كات یان پرسیاری جۆراوجۆریان ده‌كرد، منیش بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه بێمه ده‌ره‌وه پێیانبڵێم چیتر لێره كارده‌كه‌م مه‌نجه‌ڵێك یاپراخم كرد‌و بۆ هه‌موو گوزه‌ره‌كه‌م برد‌و پێموتن ئه‌م چاپخانه‌یه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كم و من لێره كارده‌كه‌م، خۆشبه‌ختانه دواتر بوونه هاوڕێ و هاوكارم، به‌ڵام هه‌شیانه تائێستاش له‌سه‌ر هه‌مان بیروباوه‌ڕی خۆیه‌تی كه نابێت ژن كاربكات به‌تایبه‌ت له شوێنێكی ئاوادا كه هه‌مووی پیاوه‌و من تاقانه‌م.
خاتوو ئه‌وین باس له پشتگیری ژنانی هاوڕێی ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌وان یه‌كێكبوون له‌وانه‌ی پشتگیریان كردووم به سه‌ردان كردن و خۆشحاڵی ده‌ربڕین له كردنه‌وه‌ی چاپخانه‌كه‌و نووسه‌ره ژنه‌كانیش لێره ئازادترن ئه‌وه له‌زاری خۆیانه‌وه ده‌ڵێم و له هه‌ڵبژاردنی كاره‌كانیان باشتر ده‌توانین مامه‌ڵه بكه‌ین و وه‌كو خێزانێكین، به‌وپێیه‌ی شوێنێك ژن كاری تێدا بێت ئاسانكارییه بۆ ژنانی تر‌و له‌وێ باشتر خواسته‌كانیان ده‌رده‌بڕن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نووسه‌ره پیاوه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه بوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له‌ڕووی نرخی چاپكردنه‌وه هه‌وڵیداوه جیاوازی بكات له‌نێوان چاپخانه‌كه‌ی خۆی و ئه‌وانی تردا بۆیه ده‌ڵێت: ده‌توانم بڵێم نرخی كاره‌كان زۆر جیاوازه‌و زۆرجاریش نووسه‌رێك سپۆنسه‌ری ده‌ستنه‌كه‌وێت ئێمه به په‌یداكردنی سپۆنسه‌ر هاوكاری ده‌كه‌ین، جگه‌له‌وه‌ش سه‌رجه‌م كاره‌كان به‌دڵی نوسه‌ره‌كه ده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی جیاوازییه‌وه، واته نووسه‌ر پێویست ناكات بێته لای ئێمه ئه‌مه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی كاته بۆ نووسه‌ره‌كه، پێدانی پاره‌ش ته‌نها دیزاین وه‌رده‌گرین و ئه‌وه‌ی تر ئه‌گه‌ر نووسه‌ر نه‌یبوو به‌پێی كات ده‌توانێت پاره‌كه بدات، كاره‌كانی تریش وه‌ك كارت و دیزاین هه‌میشه دیاری زیاده‌ی ده‌خه‌ینه‌سه‌ر.
له‌ڕووی گرفتی چاپخانه‌كه‌ی خاتوو ئه‌وین وتی: هیچ كارێك بێ گرفت و كێشه نابێت، به‌ڵام وه‌ك چاپخانه‌یه‌ك كه خاوه‌نه‌كه‌ی ژنه ئه‌وه‌یه له‌كاتی مامه‌ڵه‌دا ئه‌و كارانه‌ی داوا ده‌كرێت دواتر هه‌ندێكیان نایانه‌وێت یان واده‌زانن كه ژنم ناتوانم مامه‌ڵه‌بكه‌م یان خۆیان نرخ داده‌نێن، ئه‌مه شتێكی زیاده‌یه كه من هاتووم كاربكه‌م ئیتر خیاوازی من و پیاوێك نییه، هه‌ندێكجار كاره‌كان به‌زه‌ره‌ر به‌سه‌رخۆم و چاپخانه‌كه‌مدا ده‌شكێته‌وه، هه‌روه‌ك له‌وماوه‌ی پێشوو هه‌ندێك كارت و پسوڵه‌م چاپكرد به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌هاته‌وه بۆی یان زۆرجار هه‌ر بۆ دروستبوونی قسه مامه‌ڵه دووباره‌و سێباره ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه زیاتر له دروستكردنی ریكلام و كارتدا دروستده‌بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای دروستبوونی ئه‌م كێشانه‌ش من كاره‌كه‌ی خۆم خۆشده‌وێت و به‌رده‌وام ده‌بم.
ئه‌م خانمه به كاره‌كه‌ی دڵخۆشه‌و به ژنان ده‌ڵێت: پێویسته به‌رده‌وامبن له خۆدروستكردنه‌وه‌دا. ده‌شڵێت: له ئێستادا له پرۆژه‌و كارمدایه چاپخانه‌كه بكه‌مه ناوه‌ندی چاپ و راگه‌یاندن و سایتێكی ریكلامی دابمه‌زرێنم، به‌مه‌ش هه‌لی كار زیاتر ده‌بێت بێ جیاوازی، به‌ڵام وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ ژنان هانیان ده‌ده‌م كاربكه‌ن و ئه‌گه‌ر هاوكاری بكرێم ده‌بمه ده‌ستێك بۆ پشتگیری ژن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئابوری و خاوه‌نكاری خۆیان.
خاتوو ئه‌وین جگه له كاری چاپكردن و خاوه‌ن چاپخانه، ژنێكی چالاكه‌و له چه‌ندین كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌دا شیعری بۆ ژن و خۆشه‌ویستی پێشكه‌شكردووه، له ئێستاشدا سه‌رقاڵه به كارێكی نوێ كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر رۆڵی ژن له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا.
خاك