پشكی كوردستان لە بودجە زیاد ده‌كرێت

لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەستەی دارایی سەرۆكایەتی كۆمار دەكات لەبارەی بودجەوەو پێشبینی دەكات بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر لە (%13) زیاد بكرێت.

حوسام عیقابی, ئەندامی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، سەرۆكایەتی كۆمار (31) تێبینی هەیە لەبارەی بوونی پێشێلكاری لە پرۆژە یاسای بودجەی (2018) ی عێراقدا، هەربۆیە پرۆژە یاساكە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە گەڕێندراوەتەوە ئەنجوومەنی نوێنەران و پێویستە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی لێژنەی دارایی تاوتوێی ئەو تێبینیانە بكات لەگەڵ دەستەی دارایی سەرۆكایەتی كۆماردا.

بە وتەی ئەندامەكەی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران، پێدەچێت دوای ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا، پشكی هەرێمی كوردستان بگاتە زیاتر لە (%13).