یه‌كێك له ئۆتۆمبێله به‌هێز و به‌تواناكانی دنیا رانج رۆڤه‌ره، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه‌ی له ساڵی 2018 دا نوێتری جۆری ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی خسته بازاره‌كانه‌وه كه هه‌موو سنووره‌كانی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی “thecarconnection” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای لاند رۆڤه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای لاند رۆڤه‌ر له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری رانج رۆڤه‌ری ”Range Rover velar” مۆدێل به‌رزی دروست كرد، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئۆتۆمبێله‌كانی رانج، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی زۆر به‌شێوازێكی به‌هێز و پته دیزاین كردووه كه خه‌ڵكی ده‌ڵێت ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه جێگای سه‌رنجه لامان.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی سه‌رنجراكێش و به‌هێزیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 380 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه و شه‌ش پستۆنه.
ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش گێره و شه‌ش پستۆنه و زۆر پته‌و و به‌هێزه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌یشی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 49 هه‌زار و 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.