زیاتر له‌60 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌بازاره‌كانی چین ده‌كێشێته‌وه‌

ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای چینی بڵاویكرده‌وه‌ كۆمپانیای رینۆی فه‌ره‌نسی تایبه‌ت به‌دروست كردنی ئۆتۆمبێل بڕیاری دا زیاتر له‌ 60 هه‌زار تۆمبێلی نمایشكراو له‌نێوبازه‌ڕه‌كانی ووڵاتی چین بكێشێته‌وه‌
به‌هۆی دروست بوونی كێشه‌ له‌ كۆگای به‌نزینه‌كانیان. هاوكات ژماره‌ی ئه‌و تۆتۆمبێلانه‌ی كه‌به‌نیازه‌ بیان كێشێته‌وه‌ نزیكه‌ی 61 هه‌زارو 508 ئۆتۆمبێل ده‌بێت وهه‌مووشیان له‌نێوان مۆدیله‌كانی 2008 بۆ2012 ، جێی ئاماژه‌یه‌ وڵاتی چین به‌گه‌وره‌ترین كڕیاری ئۆتۆمبێلی جۆری رینۆ هه‌ژمار ده‌كرێ.