تاهیر عه‌بدوڵا: هیچ شتێك له‌ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ناگۆردرێت

وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌، كردنه‌وه‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌ی‌ به‌ پێی‌ خشته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ عێراق به‌ڕووی‌ گشته‌ بیانیه‌كاندا راگه‌یاند.

تاهیر عه‌بدوڵا، به‌رێوه‌به‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانیش وتی‌: هیچ فه‌رمانبه‌ر و شتێك له‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌ ناگۆردرێت.

له‌دوای‌ رازی‌ بوونی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ مه‌رجه‌كانی‌ عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كردنه‌وه‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر وه‌زیری‌ ناوۆی‌ عێراق گه‌شته‌ فرۆكه‌خانه‌ه‌كانی‌ هه‌رێم و كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و دو فرۆكه‌خانه‌یه‌ی‌ به‌ رووی‌ گه‌شته‌ بیانه‌یه‌كان راگه‌یاند و له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانێدا راێگه‌یاندن به‌ پێێ‌ ده‌ستوری‌ عێراق و به‌ هاوبه‌شی‌ و رێككه‌وتنی‌ دوو لایه‌نه‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌رێوه‌ده‌برێت.

ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ هاتنی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ عێراق بۆ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌دیكرا له‌ گۆرانكارییه‌كاندا ته‌نها گۆرینی‌ جلوبه‌رگی‌ پۆلیسی‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌ بووه‌ كه‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌سه‌ر جلوبه‌رگیان نه‌ماوه‌ و به‌رێوه‌به‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانیش ئه‌وه‌ی‌ خسته‌روو هیچ كه‌س و شتێك بۆ كردنه‌وه‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌یان نه‌گۆردراوه‌ و له‌گه‌ڵ ئاماده‌ كردنی‌ فرۆكه‌ گشته‌ بیانیه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌.