بەهای لیرەی توركی نزمترین ئاست تۆماردەكات

بەهۆی پەلامارەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر یۆرۆ نزمترین ئاستی تۆماركرد‌و لەبەرامبەر دۆلاریش لە نزمترین ئاستی خۆی نزیكبوەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، بەهای لیرەی توركی گەیشتۆتە نزمترین ئاست لەبەرامبەر دراوی یۆرۆ، ئەمەش بەهۆی دوودڵی وەبەرهێنەران لە زیادبوونی قەبارەی كورتهێنانی بازرگانی دەرەكی توركیا‌و لەشكر كێشیەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان‌و كانتۆنی عەفرین.

بەگوێرەی دوایین مامەڵەكانی بۆرسەی ئیستانبوڵیش، بەهای یەك یۆرۆ گەیشتۆتە 4 لیرە‌و 776 قڕوش، هەروەها بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی نزیك بوەوە لە نزمترین ئاستی خۆی لە ناوەڕاستی كانونی یەكەمی 2017وە تائێستا‌و یەك دۆلار گەیشتە 3 لیره‌ و 871 قڕوش.