رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له تونس به‌رزبۆته‌وه ، له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ری روسیا ئه‌لیه‌م له هه‌والێكدا بڵاویكردۆته‌وه ، رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له مانگی كانونی دووه‌می رابردوو گه‌یشتۆته سه‌دا شه‌ش كه‌چی له مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان سه‌دا پێنج پۆینت نۆ بووه و ئه‌گه‌ر به‌راوردبكرێت له نێوان هه‌ردوو مانگ ئه‌وه رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له مانگی رابردوو به‌رزبۆته‌وه . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌وا نرخی خواردن و خواردنه‌وه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌رێژه‌ی سه‌دا هه‌شت پۆینت حه‌فت به‌رزبۆته‌وه و هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی خواردن و خواردنه‌وه له تونس بۆ خۆپیشاندان و ناره‌زایی هاوڵاتیان و تێكچوونی ره‌وشی سیاسی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌رێته‌وه .
هه‌ڵئاوسان لە تونس به رێژه‌ی سه‌دا 1 به‌رزبۆته‌وه
