‘٢ ملیۆن و ١٠٠ هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانییەوە”


مەولەوی جەبار بەڕێوەبەری دەستەی گەشتوگوزار بە وەکالەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ساڵی ڕابردوو ٢ ملیۆن و ١٠٠ هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانییەوە.

کۆنگرەکە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستاندا هات، کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

هەر لەو کۆنگرەیەدا، ئاماژە بە پلانی بەرزکردنەوەی ڕێژەی گەشتیاری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کرا بۆ ساڵی ٢٠١٨، لەگەڵ خەرجکردنی ٢٠%ی داهاتی گەشتیاری بۆ پڕۆژەکانی بواری گەشتیاری.

سەرۆکی دەستەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، پێنج پرۆژەی گەشتیاری لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدەدرێن.