هه‌ڵئاوسان به‌رێژه‌ی سه‌دا 6.6 لە میسر به‌رزبۆته‌وه‌

رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له‌ میسر له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوو به‌رزبۆته‌وه‌ .
له‌مباره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ری ئیلاف بڵاویكرده‌وه‌ . له‌مانگی كانونی دووه‌می رابردوو رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان سه‌دا یه‌ك پۆینت هه‌شت به‌رزبۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو . ئه‌وه‌ش بڵاوكراته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوو رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له‌و وڵاته‌ سه‌دا شه‌ش پۆینت شه‌ش به‌رزبۆته‌وه‌ و گه‌یشۆته‌ سه‌د و بیست و نۆ و پۆینت دوو خاڵ . ده‌زگای ناوه‌ندی سه‌رژمێری میسر له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌وا نرخی كاره‌با و غاز هۆكاربوونه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌لًَئاوسان له‌و وڵاته‌ به‌جۆرێك نرخی كه‌لوپه‌له‌كانی كاره‌بایی سه‌دا دوو پۆینت شازده‌ به‌رزبۆته‌وه‌ و غازی سروشتیش سه‌دا حه‌فت پۆینت حه‌فتا به‌رزبۆته‌وه‌ . له‌ هه‌مان كاتیشدا نرخی كه‌لوپه‌له‌كانی خۆراكیش سه‌دا هه‌شت پۆینت دوو به‌رزبۆته‌وه‌ .