كۆمپانیایی LG ئۆفیسی سه‌ره‌كی خۆی له‌شاری سلێمانی ده‌كاته‌وه‌



به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ژووری بارزگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و پارێزگار و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكومی، كۆمپانیایی LG ئۆفیسی سه‌ره‌كی خۆی له‌شاری سلێمانی كرده‌وه‌ كه‌ له‌م ئۆفیسه‌وه‌ ئامێره‌كانی LG ده‌نرێت بۆ سه‌رتاسه‌ری عێراق.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ  ١٢٣٢٠١٨ له‌ هۆتێڵ گراند میلیۆم رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی سه‌ره‌كی كۆمپانیای LG له‌شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو،كه‌ تیایدا  كۆمپانیای ئه‌سێ چه‌ندین به‌رهه‌می نوێی  LG نمایش كرد و دیاری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ له‌ ئاماده‌بوانی مه‌راسیمه‌كه‌ دابه‌ش كرد.

هه‌ڵۆ  حه‌مه‌ نوری به‌رێوبه‌ری HR له‌كۆمپانیایی ئه‌سێ به‌سایتی ژووری راگه‌یاند ”ئه‌م شه‌و كۆمپانیای ئه‌سێ ژماره‌یه‌ك مۆبایلی نوێ  LGی نمایش ده‌كات كه‌ تایبه‌تمه‌ندی جیاواز له‌ خۆده‌گرن و له‌نرخیشدا ڕه‌چاوی باردۆخی ئێستای كوردستان كراوه‌ به‌جۆرێك كه‌ چینه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆماڵگا و چینی مامناوه‌ندیش ده‌توان ئه‌م مۆبایلانه‌ بكڕن”.

سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م مۆبایلانه‌ هه‌ڵۆ  حه‌مه‌ نوری وتی به‌پێی ئاسته‌كان تایبه‌تمه‌ندیان ئه‌گۆڕێت مۆبایلی V30 PLUS دژی ته‌ربون و ته‌پوتۆزه‌ شاشه‌كه‌ی دژی روشان و شكانه‌ پاتریه‌كه‌ی ٣٠ هه‌زار میلی ئه‌مپێره‌ ١٢٨ گێگا بایته.

نرخ         مۆدێل
$LG.  V30  plus     724
$LG.  V30.    660$
$LG.  G. 6.  plus      476
261$       LG.  Q. 6
$ 216       LG.  K10 
105$       LG.   K. 4.