وابریارە سبەینێ ، 13 ی 3 ی 2018 ، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبێتەوە و بە پێی كارنامەی كۆبونەوەكەش ، ئەنجومەن دەنگ بۆ پاڵیوراوان دەدات بۆ پۆستی بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی و گفتوگۆش دەكات لە سەر شێوازی وەرگرتنی پارە لە لایەن چەند كۆمپانیایەكەوە لە خاڵە سنوریەكان و بازگەكان.
بەپێی نوسراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە بەرواری 8 ی 3 ی 2018 لەسەرە و بە واژۆی سەرۆكی ئەنجومەنەكە بڵاو كراوەتەوە ، داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كراوە كە رۆژی سێشەممە بەرواری 13 ی 3 ی 2018 ئامادەبن بۆ چل و شەشەمین كۆبونەوەی ئەنجومەن .
بەپێی نوسراوەكەش ، كارنامەی كۆبونەوەكە بۆ دوو مەبەست دەبێت كە ئەوانیش بریتین لە: ئەنجومەن دەنگ بۆ پاڵیوراوان دەدات بۆ پۆستی بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی و گفتوگۆش دەكات لە سەر شێوازی وەرگرتنی پارە لە لایەن چەند كۆمپانیایەكەوە لە خاڵە سنوریەكان و بازگەكان.