دوای گه‌یشتنی شاندی دانوستانكاری به‌غدا بۆ هه‌ولێر، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگه‌یاند: پارەی مووچەی فەرمانبەران لە لقێکی بانکەکەیان لە شاری هەولێره.
له پرێس كۆنفراسێكدا، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لە شاری هەولێر رایگه‌یاند: لقێکی بانکی ناوەندیی عێراق لە هەولێر هەیە، کە بە شێوەیەکی ئاسایی پارەی تێدا دادەندرێت.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق وتیشی: لقی هەولێری بانکی ناوەندی ئامادەیە و پارەی بۆ ڕەوانە کراوە، هەر کاتێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەژێر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیار درا، بانکەکە پارەی لایە و دەتوانرێت مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێم بدات.
عەلی عەلاق جەختی لەوە کردەوە، تەنیا فەرمانی سه‌رۆك وه‌زیران ماوه بۆ خەرجکردنی پارەکە، ئەو پارەیەی لە بانکەکەشدا هەیە، بۆ هەموو کارەکان کراوە دەبێت.
سه‌باره‌ت به کارەکانی ئه‌و شانده‌ی كه دوێنێ له به‌غداوه گه‌یشتنه هه‌ولێر و خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، عه‌لی عه‌لاق ده‌ڵێت: کۆبوونەوەمان هەیە لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەماهەنگیکردن لەبارەی باج و باجی بانکی، تاوەکوو دووجۆر باج وەرگرتن لە نێوان هەولێر و بەغدا نەبێت، ئەمەش کار بۆ کەمکردنەوەی کێشە و گرفتەکان دەکات و کەموکوڕییەکانیش چارەسەر دەکات.
ناوبراو ئاشكرایكردووه، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیان کار ده‌كه‌ن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و کارئاسانی بۆ کاری بانکی لە هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن.