ئازاد شمقار ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەم چاوپیکەوتنەیدا لەگەڵ سایتی ژوور دەڵێت ”له‌ئێستادا ره‌وشی بازاڕ له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، له‌بازرگانێكی گه‌وره‌وه تا دوكاندارێك ره‌وشی مادییان رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت, به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم خه‌مسارده”.
بازرگانی‌و پیشەسازی: له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی قه‌یرانی دارایی ره‌وشی بازاڕ له‌ئێستادا چۆنه؟
ئازاد شمقار: له‌ئێستادا ره‌وشی بازاڕ له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، له‌بازرگانێكی گه‌وره‌وه تا دوكاندارێك ره‌وشی مادییان رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازاڕ وه‌ستاوه، وه‌ستانی بازاریش په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌واوی هه‌یه به پاشه‌وتكردن و دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه و وه‌ستانی پرۆژه‌كان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كانی بازرگانیدا كاركردن راوه‌ستا بێت.
بازرگانی‌و پیشەسازی: حكومه‌تی عێراق كێشه و گرفتی بۆ بازرگانان دروستكردوه كه كاڵاكانیان هه‌نارده‌ی باشور و ناوه‌راستی عێراق ده‌كه‌ن به‌دواداچونی ژووری بازرگانی و پێشه‌سازی سلێمانی بۆ ئه‌م كێشه‌نه چی بوو؟
ئازاد شمقار: ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌وڵێكی زۆری داوه،له ئه‌نجامی گفتوگۆكانی ژوور له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، نوسراوێك له گومركی عێراقه‌وه هاتووه بۆ سلێمانی داوا ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی پرۆژه‌كانیان تۆمار كراوه له‌به‌شی ته‌نمیه سه‌ردانی ژوور بكه‌ن بۆ ئه‌وی نوسراویان بۆ بكه‌ین و سه‌ردانی ته‌نمیه بكه‌ن له به‌غدا، له‌و كاته‌دا كۆدیان ئه‌ده‌نێ و به‌ئاسانی كاڵا وشتومه‌كه‌كانیان داخڵی باشور و ناوه‌راستی عێراق ده‌بێت.
بازرگانی‌و پیشەسازی: بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رهه‌می مریشكی زیندوی كوردستان بۆ باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق تا چه‌ند زیانی له‌كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان دا؟
ئازاد شمقار: ئه‌وه‌نه‌ی من ئاگادار بم له‌ئێستادا قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر هه‌نارده‌كردنی مریشكی زیندوی كوردستان بۆ ناوه‌ڕاستی عێراق لابراوه و ئێستا مریشك ئه‌روات، ئه‌گه‌ر لاشنه‌برایه كێشه‌كه زۆر ئاساییه چونكه ئه‌وه مریشكه‌ی له كێڵگه‌كانی خۆماندا به‌رهه‌م دهێنرێت ده‌توانرێت له‌بازاڕه‌كانی ناوخۆدا ساغ بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر مریشكی به‌ستوو به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو هاوده بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم خه‌مسارده له‌هاورده‌كردنی مریشكێكی زۆری به‌ستوو ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی كودستان توشی زه‌ره و زیانی گه‌وره بن.
بازرگانی‌و پیشەسازی: داخستنی فرۆكه‌خانه‌كانی كوردستان تا چه‌ند زیانی به كه‌رتی بازرگانی گه‌یاندووه؟
ئازاد شمقار: درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری داخستنی فرۆكه‌خانه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه بووه هۆی ئیفلیج كردنی هه‌ندێك بازرگان كه كاڵا و شتومه‌كانیان له‌رێگه‌ی به‌شی كارگۆی فرۆكه‌خانه‌كانه‌وه هاورده ده‌كه‌ن، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م بازرگانه جارێكی تر توشی وه‌ستان بن له كاره‌كانیان، به‌داخه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌جدی مه‌سه‌له‌كان وه‌رناگرن ئه‌گینا كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان و گفتۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسانه ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان و لابردنی گومركی سه‌فرا، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو شتێكی خستونه‌ته به‌رده‌ست به‌ڵام لیژنه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندیش به‌جدی كاره‌كانیان ناكه‌ن، بۆیه كێشه‌كان وه‌ك خۆی وایه و چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
بازرگانی‌و پیشەسازی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا چه‌ند راوبۆچونه‌كانی ژووره بازرگانیه‌كانی له‌مه‌سه‌له ئابوریه‌كان وه‌رگرتووه؟
ئازاد شمقار: له‌ئێستادا شه‌رێكی ئابوری به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی ژووره‌بازرگانیه‌كانه‌وه كه‌سانی ئابووریناس و شاره‌زه و به‌ئه‌زمون بهێنین له ڕێگه‌ی به‌ستنی كۆڕ و سیمناره‌وه بتوانین میكانزمێك دابنێن بۆ ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه ئابوریانه‌ی بینه‌وه كه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه دانێشتوین و كه‌س نایه‌ت به‌لای ژووره بارزگانیه‌كاندا، ئێمه له‌ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی چه‌ندین جار په‌یپه‌ر و پرۆژه‌ی چاكسازیمان پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه به‌ڵام به‌داخه‌وه من وای بۆ ئه‌چم حكومه‌ت پێشنیازه‌كانمان ناخوێنێته‌وه.