سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند وڵاتی دوبه‌ی هه‌ڵسا به‌دروست كردنی یه‌كه‌مین باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌فڕۆكه‌ی ئێرباس ئه‌ی 380 كه یه‌كێكه له‌فرۆكه هه‌ره گه‌وره‌كان و پێك دێت له‌دوو نهۆم.
هاوكات حكومه‌تی دوبه‌ی ته‌واو بوونی پرۆژه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی راگه‌یاند كه له نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دووبه‌ی دروست كراوه. له‌مباره‌یه‌وه تیم كلارك سه‌رۆكی كۆمپانیای ئاسمانی ئیمارات رایگه‌یاند دروستكردنی ئه‌م جۆره باڵه‌خانه‌یه كه بۆنیشتنهوهی فڕۆكه‌ی ئێرباسی دوونهۆمییه ئامانجمان لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیارانه له 60 ملیۆن گه‌شتیاره‌وه بۆ 75 ملیۆن له‌ساڵێكدا و باڵه‌خانه نوێیه‌كه‌ش 20 ده‌رگای هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن ودابه‌زینی گه‌شتیاران و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا دوو هۆڵی تایبه‌ت به‌پیاوانی كار وگهشتیاره تایبه‌تیه‌كان دروست كراوه و له 29 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌دا ئه‌م باڵه‌خانه‌یه بنیات نراوه.كلارك رونیشی كرده‌وه ژماره‌ی گه‌شتیارانی ئه‌و وڵاته له‌ساڵی 2018 دا ده‌گاته 90 ملیۆن گه‌شتیار له‌سالێكدا