منداڵێکی به‌ریتانی دووچاری حاڵه‌تێکی ته‌ندروستی ده‌گمه‌ن ده‌بێت و له‌کاتی جوڵه‌پێکردنی ده‌ستێکیدا ده‌سته‌که‌ی دیکه‌شی به‌هه‌مان شێوه‌و ئاڕاسته ده‌جوڵێته‌وه.
ئیسان بێرن- ی ته‌مه‌ن چوار ساڵان، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کی ده‌گمه‌نه‌وه له‌کاتی جوڵاندنی یان هه‌ڵگرتنی هه‌ر شتێکدا، ده‌سته‌که‌ی تری هاوشێوه‌ی ده‌سته جوڵاوه‌که‌ی ده‌جوڵێت.
ئه‌م دیارده‌یه سه‌رنجی پزیشکه‌کانی راکێشاو دوای چه‌ندین پشکنین توانییان هۆکاری حاڵه‌ته‌که بدۆزنه‌وه، له‌ئێستاشدا سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستن بۆ رزگارکردنی ژیانی بێرن له مردن.
وه‌ک پشکنینه‌کان ده‌ریانخستووه حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌که‌ی ئه‌و منداڵه هۆکاره‌که‌ی لویه‌کی شێرپه‌نجه‌ییه که له‌ژێر چاوی چه‌پیدا گه‌شه‌یکردووه.
دایکی بێرن ده‌ڵێت بۆ یه‌که‌م جار که تێبینی حاڵه‌ته‌که‌ی کردووه، ئه‌و کاته بێرن له ته‌مه‌نی چوار مانگان بووه، کاتێک تۆپێکی داوه‌ته ده‌ستی بینیوویه‌تی ده‌سته‌که‌ی تری هه‌مان جوڵه‌ی ئه‌و ده‌سته‌که‌ی ده‌کات که تۆپه‌که‌ی پێگرتووه، دواتر به‌ڕوونتر ده‌رکه‌وت له‌کاتی نوسیندا به قه‌ڵه‌م هه‌ردوو ده‌ستی له‌هه‌مان کاتدا شت ده‌نووسن.